کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشدار حەسەن: گیراوانی بادینان لەبەر ئەوەی داوایانكردووە بگوازرێنەوە بۆ سلێمانی لە زیندان سزا دەدرێن

.

09:29 PM - 02/12/2022

بەشدار حەسەن یەكێك لەپارێزەرانی گیراوانی بادینان، لەلێدوانێكی تایبەتدا بەگەلی كوردستان هۆشداری لەدۆخی سزادراوانی بادینان لە چاكسازی گەورانی هەولێر كرد و رایگەیاند: گیراوانی بادینان لەبەر ئەوەی داوایانكردووە بگواسترێتەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی، لە زینداندا سزایان دەدرێت، راشیگەیاند: شێروان شێروانی یەكێك لەو گیراوانە، بەتۆمەتی هەڕەشەكردن، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی تاكەكەسی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەشدار حەسەن یەكێك لەپارێزەرانی گیراوانی بادینان ئەوەشی ئاشكراكرد: گوهداری زێباری یەكێكی تر لە گیراوانی بادینی، وەك سزادانێك، خراوەتە بەشی نەخۆشانی دەروونییەوە و ئەوانەی لەگەڵیدا دانراوان، بە رێژی لەسەدا 95 نەخۆشی دەروونیان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە