کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بڕیار ڕەشید: حكومەتی عێراق جیاوازی دەكات لە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان و زیانلێكەتوانی تۆپبارانەكان

.

08:31 PM - 02/12/2022

لە دوای تۆپ بارانەكانی توركیا بۆ سەر  گوندی پەرەخێ لە زاخۆ  برینداران و كەسوكاری شەهیدانی هاوڵاتییە بەڕەگەز عەرەبەكان هەموویان قەرەبووكراونەتەوە، بەڵام هاوڵاتییە كوردەكان تاكو ئێستا هیچیان بۆ نەكراوە.

بەهەمان شێوە لە تۆپبارانەكەی توركیا بۆ سەر ناحیەی دەركار قەزای باتوفە دوو گەنجی بەرەگەز عەرەبی پارێزگای موسڵ شەهیدبوون دەستبەجێ قەرەبووكرانەوە.

بەڵام هاوڵاتیانی كوردستان و نیشتەجێی رەسەنی سنورەكە جگە لە زیانی گیانی و برینداربوون و كەمئەندام بوون، ماڵ و حاڵیشیان وێرانكراوە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ جۆرە قەرەبوویەك نەكراونەتەوە، بگرە حكومەتی هەرێم ناویان وەك شەهیدی كارەساتی تۆپباران تۆمار ناكات.

لە بەغداد لە پێشوازی نوێنەرانی بەشێك لە خێزانە زەرەرمەندبووەكانی بۆردومانەكانی توركیا و ئێران بووین،كە بە هاوكاری رێكجراوی CPT هاتبوون.

بەڵێنمان پێدان لە بەغدادەوە كـاردەكەین بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوانی ئەم هێرشانە و ڕێگە لەم نادادپەروەرییە دەگرین.

د.بڕیار ڕەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە