کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی هەولێر هۆكاری گیان لەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانییەكە ئاشكرادەكات

.

01:23 PM - 02/12/2022

دوای ئەوەی سەعات (3:30) خولەكی شەوی رابردوو هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرانەوە بە بوونی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی (100 مەتری)، دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداوەكە كەوا ماتوڕسكیلێك كە شوفێرەكەی ناوی (م. خ. ش)، بە رەگەز عەرەبی سووریایە، كە كاری دیلیڤەری دەكات، خوی كێشاوە بە هاووڵاتییەكی بەرەگەز  بەریتانی بە ناوی (ئاندرو تورلی) تەمەن (59) ساڵ كە لە كومپانیایەك لە شاری هەولێر كار دەكات و ویستوویەتی بە پیادە لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاووڵاتییە بەریتانییەكە گیانی لە دەستداوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش هاووڵاتییە بەریتانییەكە هاوڕێیەكی لەگەڵ بووە بە ناوی (دەیڤید) كە دانی بەوەدا ناوە بەر لە رووداوەكە خواردنەوەی كحولییان خواردووەتەوە و هاوڕێكەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم كارەساتە ڕووی داوە.
لە ئێستاشدا شوفێری ماتۆرسكیلەكە بەپێی ماددە (23 ی هاتوچۆ) لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە