کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم، حكومەتێكی بێ پرەنسیپ

.

12:24 PM - 02/12/2022

حكومەتی هەرێم، حكومەتێكی بێ پرەنسیپ

گوڵاڵه‌ سدیق

بەپێی یاسایی ژمێریاری لە 12/31ی هەموو ساڵێك ژمێرەی كۆتایی (حسابات الختامیە) دەردەهێنرێت و كۆتایی دەهێنرێت بەكۆی داهات و خەرجیەكانی ئەو ساڵە، لە 1/1ی هەموو ساڵێك حكومەت دەچێتە حساباتی ساڵی نوێوەو نابێت فلسێكی ساڵی كۆن بچێتە ناو ساڵی نوێوەو لەناو ساڵی نوێ خەرج بكرێت. (واتە هەموو حساباتێك لەماوەی ساڵێكدا بۆ 360 ڕۆژە، كۆی داهاتی 360 ڕۆژ بەسەر خەرجی 360 ڕۆژ دابەش دەكرێت).

بەڵام لە هەرێمی كوردستاندا، لە مانگی كانوونی یەكەم (12) موچەی مانگی تشرینی دووەم (11) وەردەگێرێت، وە موچەی مانگی كانوونی یەكەم (12) دەچێتە مانگی كانونی دووەم (1) ساڵی نوێوە. واتە لە هەرێم، ساڵی دارایی (سنە المالیە) تەنها 330 ڕۆژە ( كۆی داهاتی 360 ڕۆژ بەسەر خەرجی 330 ڕۆژ دابەش دەكرێت). ئەمەش لەڕووی دارایی و ژمێریارییەوە هەڵەیەكی گەورەو ئیدارەدانێكی هەڕەمەكی و ناتەندروستە، ناچێتە هیچ فەرهەنگێكی یاسای بودجە و دارایی و ژمێریاری و چاودێری داراییەوە!

سەرئەنجام، سەرۆكی حكومەت دڵخۆشە بەم حكومدارییەو بە قەولی خۆی موچە لەسەردەمی ئەمدا دوانەكەتووەو بێ كێشە هەموو مانگێك خەرجكراوە! بەڵام لەڕووی ئیدارەدانی داراییەوە ئەوەی دەگوزەرێ وەك سەردەمی شاو سوڵتانەكانە، هەركات جەنابی سوڵتان مەكرەمەی نواندبێت دوو فلسی داوە بە خەزنەدارەكانی تا بەسەر ئەو ڕەعیەتە ڕەشوڕوتەدا دابەشی بكەن و شایەرەكانی بكەونە چەپڵەلێدان و بڵێن موچە دەدرێت!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە