کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو نعمەت دەکات

.

09:48 PM - 01/12/2022

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو دینار نعمەت

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دینار نعمەت)م بیست.

کۆچکردوو لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و دیاری ئێزیدییەکان و خێزانی شێخ خەڵەف قاسم شنگالی کەسایەتی تێکۆشەر و هاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، کۆچکردنیشی مایەی نیگەرانیمانە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. رۆحی کۆچکردوو ئارام بێت.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە