کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: دەبێت دادپەروەری هەبێت لەنێوان ئێزدییە رزگاربووەكان

.

05:02 PM - 01/12/2022




شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق رایگەیاند، دەبێت دادپەروەری هەبێت لە نێوان ئێزدییە رزگاربووەكان.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە كۆشكی سەلام لە بەغداد چاویكەوت بە سەراب ئەلیاس بەرێوەبەری گشتیی رزگاربووانی ئێزدی لە وەزارەتی كارو كاروبارباری كۆمەڵایەتی عێراق.

لەو دیدارەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، یەكێك لە دەستكەوتە گرنگەكان یاسای رزگاربووانی ئێزدی بوو كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێپەڕی، بەڵام گرنگ لە جێبەجێكردنیدایە، كە تا ئێستا بەشێك لە بڕگەكانی ئەو یاسایە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان جێبەجێ نەكراوە و دەبێت هەوڵبدرێت بە زووترین كات ئەو بڕگانەش جێبەجێ بكرێن و دادپەروەری هەبێت لە نێوان ئێزدییە رزگاربووەكان.

هاوكات بەرێوەبەری گشتی رزگاربووانی ئێزدی سوپاسی خانمی یەكەمی عێراقی كرد كە پشتیوانی سەرەكی كچان و ژنانی ئێزدی بووە و لە نزیكەوە ئاگاداری نەهامەتییەكانیان بووە، داواشیكرد پشتیوانییەكانی لە داهاتوودا بەردەوام بێت.
 وتیشی لەیاسای ئاسایشی خۆراك بودجەیەك بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری رزگاربووانی ئێزدی دانرابوو، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرج نەكراوە.
داواشی كرد كارئاسانی بكرێت لە دەستنیشانكردنی رزگاربووەكان و ئەو ئاستەنگ و رۆتینانەی كە هەیە نەمێنێت، بۆ ئەوەی بتوانن لە كەمترین كاتدا هاوكاری بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە