کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بومەلەرزەیەكی تر بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەكانی هەژاند

.

05:59 PM - 29/11/2022

بومەلەرزەیەكی تر بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەكانی هەژاند

كۆمپانیای بلۆك فای بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە دیجیتاڵییەكان مایەپوچبوونی خۆی ڕاگەیاند‌و لەدوای مایەپوچبوونی پلاتفۆڕمی (ئێف تی ئێكس)، دووەم بومەلەرزەیە كە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەكانی هەژاند، هەروەها ترسێكی زۆری لای ئەو كەسانە دروستكردوە كە وەبەرهێنانیان لەو بوارەدا كردوە.
كۆمپانیای بلۆك فای ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە‌و تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، پەنا بۆ بەكارهێنانی ماددەی 11 لە یاسای مایەپوچبوونی كۆمپانیاكان دەبەن‌و هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانی بلۆك فای لە لایەنەكانی تر لەوانەش (ئێف تی ئێكس)‌و دامەزراوە‌و كۆمپانیاكانی تر، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە وەرگرتنەوەی قەرزەكانی بەهۆی مایەپوچبوونی (ئێف تی ئێكس)ەوە دوابكەوێت.
هاوكات بەهۆی مایەپوچبوونی هەردوو كۆمپانیاكە‌و خۆپیشاندانەكانی چینەوە، بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەكان گورزێكی گەورەی بەركەوتووە‌و تەنها ڕۆژی دووشەممە بەهای بازاڕی ئەو دراوانە بەبڕی 45 ملیار دۆلار دابەزی‌و ئێستاش كۆی بەهای بازاڕیی دراوە دیجیتاڵییەكان كە ژمارەیان زیاترە لە 9 هەزار دراو، 835 ملیار دۆلارە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە