کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ژمارەیەك كەشتی نەوتهەڵگری گەورەی كڕی

.

05:23 PM - 29/11/2022

عیراق ژمارەیەك كەشتی نەوتهەڵگری گەورەی كڕی

وەزارەتی نەوتی عیراق ژمارەیەك كەشتی گەورەی گواستنەوەی نەوتی كڕی‌و بڕیارە تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بگەنە بەندەرەكانی بەسرە.
عەلی قەیس بەڕێوەبەری گشتی كەشتییەكانی نەوت لە وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردوە، ئێستا عیراق چوار كەشتیی گواستنەوەی نەوتی هەیە‌و ژمارەیەك گرێبەستی بۆ دروستكردنی كەشتی نوێ ئیمزاكردووە، كە بڕیارە لەسەرەتای ساڵی 2023دا بگاتە دەستیان بۆ ئەوەی بیخەنە خزمەتی گواستنەوەی نەوتەوە.
پێشتریش حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاندبوو، ئەو كەشتیانەی كڕیویانە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بەدەستیان دەگات كە قەبارەی توانای گواستنەوەیان دەگاتە 31 هەزار تۆن.
عیراق ڕۆژانە زیاتر لە 3 ملیۆن‌و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرێت، كە بەشێكی زۆری لە بەندەرەكانی بەسرە‌و لەڕێگەی كەشتییەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت، وەزارەتی نەوتی عیراقیش بۆ كەمكردنەوەی خەرجی گواستنەوەی نەوت، پلانی هەیە ژمارەی كەشتییەكانی زیادبكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە