کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان:پشتێنەیەكی ئەمنی بەقوڵایی 30 كیلۆمەتر لەسنوورەكانمان دروستدەكەین

.

04:11 PM - 29/11/2022

ئەردۆگان:پشتێنەیەكی ئەمنی بەقوڵایی 30 كیلۆمەتر لەسنوورەكانمان دروستدەكەین   

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لەوتارێكدا لەمیانەی كۆبوونەوەی حكومەتی وڵاتەكەی رایگەیاند، توركیا كاتێك هەنگاوی پەیوەست بە ئاسایشی خاك و خەڵكەكەی دەنێت، داوای مۆڵەت لە هیچ كەس ناكات و لێپرسینەوەش لەهیچ كەسێك قبوڵ ناكات.
ئاماژەی بەوەش كرد چیتر كەس ناتوانێت لەڕێگەی هەڕەشەوە وڵاتەكەی ناچار بكات بۆ هەڵوێستێك كە پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی بێت، نابێت هیچ كەسێك بەهۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا كەئامانج لێی فراوانكردنی پشتێنە ئەمنییەكەیەتی، تێكبدات.
سەرۆك كۆماری توركیا ئەوەشی خستەڕوو ئامانجی وڵاتەكەی دامەزراندنی پشتێنێكی ئەمنییە بە درێژیی 30 كیلۆمەتر لەسەر سنووری باشوور و ڕووداوەكانی ئەم دواییە تەئكید لە گرنگی و مافی خۆی دەكاتەوە بۆ دامەزراندنی ئەم پشتێنە ئەمنییە.
ئەردۆگن هۆشداریشیدا توركیا پێداچوونەوە بەپەیوەندییە ناوچەیی و جیهانییەكانیدا دەكات و رایگەیاند دۆستایەتی و دوژمنایەتی هەتاهەتایی لەسیاسەتی نێودەوڵەتیدا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە