کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی عیراق: كۆنتڕۆڵی بازاڕەكانمان لە دەستداوە

.

05:44 PM - 28/11/2022


وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق دەڵێت، بەهۆی بریارەكانی حكومەتی پێشوەوە كۆنترۆڵی بازاڕەكانی ناوخۆمان لەدەستداوەو بازاڕەكانمان پڕ بوون لە بەرهەمی دەرەكی.
(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بریارەكانی حكومەتی پێشوو سەبارەت بە هاوردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی لە وڵاتانی دراوسێ‌ تا ئێستاش كاری پێدەكرێت، ئەوەش وایكردوە كۆنترۆڵی بازاڕەكانی لەدەست بدەین و بازاڕەكانی ناوخۆ پڕببێت لەبەرهەمی هاوردەكراو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بریاری رێگەدان بە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی وایكردوە بەرهەمی ناوخۆ پشتگوێ‌ بخرێت و جووتیارانیش زیانێكی زۆریان لێبكەوت و لە كشتوكاڵكردن دووربكەونەوە، دواجار ئەوەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق باسی لەوەشكردووە، كە ساڵی 2019و 2020 كاتێك پاڵپشتی جووتیاران كراوە و ئاوی پێویست هەبووە، توانراوە لە چەندین بەرهەمدا بگەنە ئاستی خۆژێنی، تەئكیدیش دەكاتەوە كە پێویستە جارێكیتر كار بۆ پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی بكرێت و هەوڵی تەواو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕەكان بدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە