کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بۆ كەمترین ئاستی لە ئەمساڵدا دابەزی

.

05:37 PM - 28/11/2022


نرخی نەوت بەهۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان لە چین كە بەهۆی دووبارە سەپاندنەوەی ڕێكار و داخستنەكان بەهۆی كۆرۆنا دروستبووە، 3 دۆلار دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لەمساڵدا.
بەپێی دواین مامەڵەكانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 3 دۆلار دابەزی و بە 80 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەكردەكرێت، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 2 دۆلار و 40 سەنت دابەزی و گەیشتە 73 دۆلار و 89 سەنت.
هۆكاری دابەزینی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی چین دژی رێكارەكانی حكومەت بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، هۆكارێكی دیكەش بۆ رێككەوتنێكی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەكەی جیهان دەگەڕێتەوە، كە بڕیاریانداوە رێگە بە ڕوسیا بدەن بە نرخێكی دیاریكراو نەوت بخاتە بازارەوە و كۆمپانیاكانی رۆژئاوا دەتوانن ئەو نەوتە بكڕن، ئەوەش نیگەرانییەكانی لەبارەی كەمبونەوەی نەوت لە بازاڕدا كەمكردوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە