کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بڕی 25 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری عیراق تەرخان دەكات

.

12:09 PM - 28/11/2022

بە ئامانجی بەشداریپێكردنی ژنان و گەنجان لە چالاكییە گشتییەكاندا، حكومەتی ئەمریكا بە پلانێكی پێنج ساڵە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی عیراق تەرخان كردووە، پلانەكە لە ژێر ناوی پاڵپشتیكردنی كۆمەڵگەی مەددەنیدایە لە عیراق و ئامانج لێی بەشداریكردنی ژنان و گەنجانی عیراقە لە چالاكییە گشتییەكان و بە تایبەت چالاكییەكانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، لەبارەی هاوكارییەكەوە دەزگای ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە ئەمریكا بەو هەنگاوە دەیەوێت پشتیوانی خۆی بۆ عیراقێكی سەقامگیری و دیموكرات دووپات بكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە