کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەرویج: پارێزگاری لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ روسیا دەكەین

.

12:04 PM - 28/11/2022

وەزیری بەرگری نەرویج لە لێدوانێكدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ روسیا ڕایگەیاند لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكرانیا بەشێوەیەكی گشتی گۆڕانكاری لە پەیوەندییەكان دروستبووە و لە هەندێك بواریشدا پەیوەندیی و هەماهەنگییەكانی هەردوو وڵات وەك خۆیان ماونەتەوە، وەزیری بەرگری نەرویج وتیشی هیچ مەترسییەكی سەربازی لە روسیاوە بۆ سەر نەرویج نیە و پەیوەندییە سەربازییەكانی مۆسكۆ و ئۆسلۆ وەك پێشتر ماونەتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەكرد تا ئێستا لە چەندین بواردا نەرویج و روسیا هەماهەنگی یەكتر دەكەن، بەڵام بەراورد بە پێش جەنگی ئۆكرانیا هەماهەنگییەكان كەمترن و پێشبینیش ناكرێت بەم نزیكانە وەك ڕابردوویان لێبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە