کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سالار سەرحەد: كورد بەیەكگرتووی دەتوانێت بەرەنگاری مەترسیەكان ببێتەوە

.

11:54 AM - 28/11/2022

كۆبوونەوەی 20 حزب و لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان لە ماڵی سەرۆك مام جەلال و بە بانگێشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەنگاوێكی گرنگبوو بە ئاراستەی دروستكردنی یەكریزی نیشتمانی، لەو بارەیەوە لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی، سالار سەرحەد، لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی پیوكەی میدیای ڕاگەیاند دەستپێشخەرییەكەی یەكێتی لە روانگەی پەرۆشیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە و تاوەكو یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان بەهێزتربێت و بەشداربن لە پرسە سیاسییەكاندا، وتیشی تەواوی لایەنەكان بە دەستپێشخەرییەكەی  سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆشحاڵبوون و  بە وەرچەرخانیان  لە بارودۆخی سیاسیی چەقبەستووی هەرێمی كوردستان زانی، سالار سەحەد ئاماژەی بەوەشكرد یەكێتی دەرگای گفتوگۆی بەسەر هیچ لایەنێكدا دانەخستووەو لەوە تێدەگات كە هەرێمی كوردستان لەچەندین رووەوە مەترسی لەسەرەو ئەگەر كورد یەكدەنگ و یەك هەڵوێست نەبێت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە