کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئەمریكا فڕۆكەیەك خۆی بە تاوەرێكی كارەبادا دەكێشێت

.

11:07 AM - 28/11/2022

لە ویلایەتی ماریلاندی ئەمریكا، فڕۆكەیەكی بچووك خۆی بە تاوەرێكی كارەبادا كێشا و بە تاوەرەكەوە گیرسایەوە، لەو بارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵی ویلایەتەكە ئاماژەیان بەوەكردووە فڕۆكەكە دوو سەرنشینی لەسەر بووە و لە ڕووداوەكەدا هیچ زیانێكیان پێنەگەیشتووە و ئێستا تیمەكانی فریاگوزاری سەرقاڵی داگرتنی فڕۆكەكەن، سەرچاوەكان ئەوەشیانخستۆتەڕوو بەهۆی ڕووداوەكەوە زیاتر لە هەشتا هەزار كەس لە ناوچەی مۆنتگۆمێری ویلایەتەكە بێ كارەبابوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە