کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی باڵای هێزەكانی 70 زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەبەغدا ئەنجامدا

.

11:19 PM - 27/11/2022

وەفدێكی باڵای هێزەكانی حەفتا بەسەرۆكایەتی لیوا روكن عومەر ساڵح سەرۆكی دەستەی ئەركان، كە پێكهاتبوون لەلیوا روكن مەریوان محەمەد فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی  دوو، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، دیار عومەر جێگری فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ هەریەك لە د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار، سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری، عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ، فەریق یەكەمی روكن عەبدول ئەمیر یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا، عەبدولوەهاب ساعیدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر عێراق كۆبوونەوە .
لەكۆبوونەوەكاندا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی و ریشەكێشكردنی پاشماوەكان داعش و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش كرا و تەئكیدیكرایەوە لە بەردەوامی پەیوەندیی و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان و فراوانكردنی هاریكارییەكان لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە