کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە

.

10:12 PM - 27/11/2022

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
‎لەکۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان دووپاتکرایەوە بەشێوەیەك كە ماف و بەرژەوەندی ھەموولایەک پارێزراوبێت.
‎ھەر لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، تێکەڵنەکردنی پرسە سیاسییەکان بە کەیسە یاساییەکان كرایەوە و ھەماھەنگی زیاتری نێوان دادگاکانی ھەرێم و عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و چەسپاندنی یاسا لەوڵاتدا بەگرنگ وەسفكرا.
‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی بۆ رۆڵی ئەرێنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەربڕی کە پارێزەری مافی عیراقییەکان بوون. داواشیكرد پشتیوانی مافە دەستووری و یاساییەكانی گەلی كوردبن و رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە