کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئۆكرانیاوە 500 كەشتی دانەوێڵە هەناردەكراوە

.

05:06 PM - 27/11/2022

سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند: تاوەكو ئەمڕۆ ٥٠٠ كەشتی دانەوێڵە‌و بەرهەمی كشتوكاڵی لە بەندەرەكانی ئۆكرانیاوە هەناردەی ٤٠ وڵاتی جیهان كراوە‌و بڕیارە تاكۆتایی وەرزی بەهار مانگانە 10 كەشتی دانەوێڵە بنێرین بۆ ئەو وڵاتانەی مەترسی برسێتی و وشكەساڵییان لەسەرە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، لە میانی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی (دانەوێڵە لە ئۆكرانیاوە) كە لە كیێڤی پایتەخت بەڕێوەچوو وتارێكی پێشكەش كرد‌و وتی: ئەو جەنگەی كە روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین بەرامبەر ئۆكرانیا لە ٢٤ی شوباتدا هەڵیگیرساند، بووەهۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر لە جیهاندا برسی و تینوو ببن.
سەرۆكی ئۆكرانیا وتیشی: لەپێناو رێگریكردن لە سەرهەڵدانی قەیرانی برسێتی لە جیهاندا، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەكان بەردەوامن لە ناردنی دانەوێڵە بۆ وڵاتانی جیهان‌و ڕێگە نادەن ملیۆنەها كەس برسی ببن.
زێلێنسكی ئاماژەی بەوەشدا: لەچوارچێوەی رێككەوتننامەی گواستنەوەی دانەوێڵە، كەشتییەكان بە ملیۆنەها تۆن دانەوێڵەیان باركردووە، بەجۆرێك تا ئەمڕۆ نزیكەی ٥٠٠ كەشتی بەندەرەكانی ئۆكرانیایان بەجێهێشتووە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت كە ١٢ ملیۆن تۆن دانەوێڵە‌و بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ ٤٠ وڵاتی جیهان و هەموو كۆمەڵگاكان هەناردەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە