کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەدان ملیار دۆلاری عیراق بەتاڵان براوە

.

05:03 PM - 27/11/2022

حكومەتی عیراق لیژنەیەك بۆ گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەكان پێكدەهێنێت، كە بە سەدان ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت‌و ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانیش دەڵێت، چوار ملیۆن دۆلاری عیراق گوازراوەتەوە بۆ لوبنان.
باقر كازم پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لیژنەیەك بۆ بەداواداچوون و گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەكان پێكدەهێنێت.
لای خۆشیەوە ئەحمەد تەها روبێعی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد: كۆمەڵێك دۆسێی گەندەڵیان ئاشكراكردوە، كە پارەیان لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە بۆ لوبنان گواستۆتەوە.
وتیشی: لیژنەكەی دەستپاكی لە لێكۆڵینەوەكانیان لە بانكی ناوەندی گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی پرۆسەی حەواڵەكردنی پارە بۆ لوبنان بە دوو قۆناغ بووە، تێیدا چوار ملیۆن دۆلار لە ‌بانكی رافیدەینەوە بۆ بانكەكانی لوبنان گواستراوەتەوە.
بەوتەی بەرپرسانی عیراق، لەدوای ساڵی 2003وە نزیكەی 150 ملیار دۆلاری عیراق بەشێوەی نایاسایی براوەتە دەرەوە‌و ئەگەر ئیرادەیەكی بەهێز هەبێت دەتوانرێت بەشێكی زۆری ئەو پارەیە وەربگیرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە