کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیوەی بەریتانییەكان توانای دابینكردنی كرێی خانوویان نیە

.

05:01 PM - 26/11/2022

بەپێی رووپێویەك، كە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، نیوەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندوە، بەهۆی زیادبوونی خەرجیەكانەوە بۆ ساڵی 2023 توانای دابینكردنی كرێی خانووەكانیان نیە.
بەگوێرەی رووپێویەكی كۆمپانیای (ماركێت فاینانشاڵ سۆڵیشن) لەسەدا 58ی كرێنشیانی بەریتانیا تەئكیدیان لەبەرزبوونەوەی كرێی خانووەكانیان كردۆتەوەو رێژەی لەسەدا 49یان نیگەرانی خۆیان نیشانەوە كە ساڵی داهاتوو ناتوانن كرێی خانووەكانیان دابین بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی لەسەدا 48ی خاوەن یەكەكانی نیشتەجێكردن رایانگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوودەوە ناچاربوون كرێكانیان زیاد بكەن، هاوكات لەسەدا 56ی خاوەن موڵكەكان ئامادبوون بەهۆی زیادبوونی خەرجیەكانەوە لە وەرگرتنی كرێی خانوودا نەرمی بنوێنن و دوای بخەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی ئامارە رەسمییەكان رێژەی هەڵاوسان لە بەریتانیا لەسەدا 11ی تێپەڕاندووە، ئەوەش وایكردووە بارگرانیەكی زۆر لەسەر بژێوی هاووڵاتیان دروست ببێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە