کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دەیەوێت چارەسەرێك بۆ دەروازە سنوورییەكانی هەرێم بدۆزێتەوە

.

04:51 PM - 26/11/2022

وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عیراق دەڵێت، حكومەتی فیدراڵی بەجدی كار بۆ ئەوە دەكات چارەسەرێك بۆ كێشەی دەروازە سنوورییەكان بدۆزێتەوە، بەتایبەتیش دەروازەكانی هەرێم كوردستان تاوەكو كۆتایی بەو زیانانە بهێنرێت كە لە بەرهەمی ناخۆیی وڵاتەكەمان دەكەوێت.
خالد بەتال نەجم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، وەزارەتی پیشەسازی لیژنیەكی پێكدەهێنێت بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پارێزگاریكردن لە مافی بەكاربەر، جگەلەوەش دەمانەوێت بەوردی كێشەی كارگە پیشەسازییەكانی بزانین و چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێنەوە.
وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عیراق تەئكیدی لەوەكردۆتەوە، كە حكومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر ئەوەی چارەسەرێك بۆ كێشەی دەروازە سنوورییەكان بدۆزێتەوە، بەتایبەتیش دەروازەكانی هەرێم كوردستان تاوەكو كۆتایی بەو زیانانە بهێنرێت كە لە بەرهەمی ناخۆیی وڵاتەكەمان دەكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە