کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی عیراق: ٦٥٠ هەزار تۆن گەنممان كڕیوە

.

04:50 PM - 26/11/2022

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بڕی 650 هەزار تۆن گەنممان كڕیووە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی كۆبوونی خۆراك بۆ مانگی یەكی ساڵی داهاتوو.
وەزارەتی بازرگانی عیراق لەبەیاننامیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە،  لە چوارچێوەی پلانی ئاسایشی خۆراك لەگەڵ چەند بنكەیەكی ستراتیژی دانەوێڵە گرێبەستیان كردووە بۆ كڕینی ٢٠٠ هەزار تۆن گەنمی ئوستورالی و ١٠٠ هەزار تۆن گەنمی كەنەدی، بۆ دابینكردنی پێداویستی بەشەخۆراكی ھاووڵاتیان لە سەرەتای ساڵی داهاتوو.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لیژنەی گرێبەستەكان لە وەزارەت گەیشتووە بەو ئەنجامەی ٦٥٠ تۆن گەنم لە بنكە جیهانییەكان بكڕێت، بۆ ئەوەی لە  چوار مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣دا هیچ گرفتێك بۆ دابینكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دروست نەبێت.
پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاندبوو، بۆ ئەمساڵ تەنها 2 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە، ئەو بڕەش ناتوانێت تا هاتنی وەرزی دروێنەی ساڵی ئایندە پێداویستییەكان پڕ بكاتەوە، بۆیە ئێستا سەرقاڵی پلانێكین بۆ ئەوەی لانی كەم  2 ملیۆن تۆن گەنم هاوردەبكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە