کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی لەبارەی پلەبەرزكردنەوە و پاشەكەوت راپۆرتێك دەداتە حكومەت

.

04:40 PM - 26/11/2022

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕاپۆرتێكی لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەكەوتكراوەكان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوانی وەزیری داراییە بۆئەوەی لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكەن.
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێكیان ئامادەكردووە و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە بۆ ئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بكەن.
وتیشی، ڕاپۆرتەكە لە ١٢ یاداشتی پەرلەمانتاران پێكهاتووە و چەند تەوەرێك لە خۆدەگرێت كە گرنگترینیان بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەكەوتكراوەكانە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ڕاپۆرتەكەدا داوایان كردووە حكومەت چارەسەرێك بۆ مووچە پاشەكەوتكراوەكان بدۆزێتەوە، بەو پێیەی كە هاووڵاتیانیش قەرزاری حكومەتن، بەشێك لە مووچە پاشەكەوتكراوەكانیان بخرێتە بری قەرزەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە