کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قسەكانی ڕێبوار كەریم وەكو بڵقی سەر ئاو وایە

.

12:45 PM - 26/11/2022

قسەكانی ڕێبوار كەریم وەكو بڵقی سەر ئاو وایە  

  حەسەن بێگەڵاسی

سەرەتا ویستم وەڵامی نوسینە میكیاج كراوو ڕیزكردنی قسە سواو بریقەدارەكانی ڕێبوار كەریم نەدەمەوە ، بەڵام وویژدانم ڕێگای پێنەدام ئەوە بەبێ وەڵام  لام تێپەڕێت ، ئەوەی دەمەوێت بیڵێم هەر كەس ئازادە چۆن لێكدانەوە بۆ كۆبوونەوەكەی جەنابی سەرۆك بافڵ لەگەڵ كەسی یەكەمی حزبەكانی هەرێم و بەرپرسە باڵاكانی عێراق دەكات، چونكە ئەوەی بەلای منەوە گرنگە هەڵوێستە كردنە لەسەر ئەو راستیانەی دەبێ بگوترێن .

 كاتێك نووسینەكەی ڕێبوار كەریمم خوێندەوە ، ئینجا بۆم  دەركەوت ئەو پیاوە بەناو ڕۆژنامەنووسە بەدەست چ  هەژارییەكی فكری و دەرونییەوە دەناڵێنێت ، كاتێك ڕێبوار كەریم  باسی ئازادی ڕادەربڕین و دیموكراسی لەشارێكەوە بۆشارێكی تر دەكات ، مرۆڤ بەدەستخۆی نییە پێكەنینی بەو جۆرە لە نوسین و قسەو ووتارانە دێت  .  

 چونكە دڵنیام لەوەی ڕێبوارو مامۆستاكانی ڕێبواركەریمیش چەندە نا ئارام و دڵتەنگن و شۆكن ، بەجووڵەو هەنگاوەكانی سەرۆك بافڵ ، هەرئەوەشە وایكردووە ئێستاكە ڕێبوارو مامۆستاكانی توشی داڕمان و هستریا بوون ، ڕێبوار كەریم هەر جارەو بەئاوازو تۆنێكی میكیاج كراو جیاواز تەپڵی بۆ حزبەكەی و بەگوێی  مامۆستاكەیدا لێدەدات ، نازانێت چی بڵێت و چی بنوسێت و چۆن ڕووی خۆی سپی بكاتەوە لەبەردەم شەقام ، چونكە ئەو جۆرە لەنووسین و لێدوان و قسەكردنە ڕۆژ بەڕۆژ  زیاتر ڕێبوار كەریم و مامۆستاكانی ڕێبواریش بچوكتر و ناشیرین تر دەكەن لەبەردەم حزبەكەی و هەمدیسان كۆمەڵگەكەی ،چونكە قسەكانی جگە لە درۆ و بڵقی سەرئاو و  هەڵبەستراو بەپینەو پەڕۆ هیچ ترنییە .  

ڕێبوار كەریم تاهەنووكە بەردەوامە لە خەڵەتاندن و چەواشەكردنی مامۆستاكانی ، دڵنیام لەوەی  مامۆستاكانی ڕێبوار كەریم لەخۆی كەم ئەزموون ترو ناكامڵترن ، ئەگەر نا باش دەزانن قسەكانی ڕێبوار پووچ و هیچە ، وەكو بڵقی سەر ئاو وان ، مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە كە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بافڵ و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان چ  لەڕووی نێودەوڵەتی  چ لەناو خۆو  چ بۆ هەرچوار پارچەی كوردستان چەندە گەورەو گرنگ و زەروورە بۆ  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .   

 یەكێكی تر لەو خیارانە ڕێبوار دەیەوێت لەو سۆنگەیەوە بەردەوام بێت و بەرگری لەدەستكەوتە خودی و پاراستنی بەرژەوەندیە خودیەكانی بكات ، ئەمەش بەبڵاوكردنەوەی  وتاری درۆ و میكیاجكراو ڕیزكردنی قسەی لوس و بریقەدار بۆ مشغوڵكردنی خەڵك ، ئەگەر نا دیدارو سەردانەكانی سەرۆك بافڵ چ  لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و چ لەگەڵ نوێنەرو نێردەی ووڵاتان و دیپلۆماسی و   چ لەگەڵ  كەسی یەكەمی حزبەكانی كوردستان و چی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەكان لەكۆمەڵگە ، لە ماڵە گەورەكەی مام دا وێنایەكی گەورەو گەشاوەو پڕشنگداری بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و شەقامی عێراق دووبارە بەخشیوەتەوە .   

ئەگەر ڕێبوار كەریم بییەوێت و  پێی وابێت بەو قسە پووچ و بێ ناوەركانە لە پێگەی یەكێتی و سەرۆك بافڵ كەم بكاتەوە ، ئەوە پێی دەڵێم هاتنەی ئەو خەونەتان دەبێت لەگەڵ خۆت و مامۆستاكەتدا ببەیتە ژێر گڵ ، هەمدیسان هاتنەی ئەو قسە پووچانەتان خەونی كابووسە ، ڕێبوار كەریم بەدرێژای تەمەنی خۆی تاهەنووكە جگە لەقسەی زبرو توندوتیژو بێكەڵك و درۆ وبوختان  بەپینەو پەڕۆ لەبەرامبەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هیچی تری لێچاوەڕوان ناكرێت  .  

ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیەكەڕێبوار كەریم و ئەمسالەكانی ڕێبواریش دەزانم جورئەتی ووتنی ڕاستییان نییە ،هەم لەترسان و هەمدیسان لەبرسان ناتوانن ڕاستیەكان بڵێن و لەگەڵ حەقیقەدا بژین ، ڕێبوار كەریم و حزبەكەی باش دەزانن  سەردان و چاوپێكەوتن و دیدارەكانی سەرۆك بافڵ و  پێشكەوتنەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و  گۆڕانكاریەكان پارتی تووشی هستریاكردووە ، هەمدیسان دەڵێم ڕێبوارو مامۆستاكانی ڕێبواركەریمش ئەو جوڵەو كاریگەریانەی سەرۆك بافڵیان نە پێهەزم دەكرێت نەپێیان ڕادەگیرێت لەوسۆنگەیەوە توشی شۆك و ستۆپی كردوون  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە