کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

"شیرین یونس ئەندامی پەرلەمانی کوردستان "سەرۆک لەکاروانەکەی بەردەوامە

.

10:09 PM - 25/11/2022

*سەرۆک لەکاروانەکەی بەردەوامە*
هەڵوێستەکانی سەرۆک بافڵ ھەڵوێستی نیشتمانین، ھەنگاوەکانی لەپێناو دروستکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و سەقامگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیە.
ھەنگاوەکانی سەرۆک بۆ کۆتایی ھێنانە بە قۆرخکاری و جیاکاری حزبی و بەرپا کردنی یەکسانی لە خزمەت کردنی تەواوی خەلکی کوردستانە.
بۆیە لێتان ناگرین کە ھەڵوێست و ھەنگاوە ژیرەکانی سەرۆک توشی شۆکی کردون ،  بەتابەت بانگهێشت و دەستپێشخەریەکەی بۆ لایەنەکان، بۆیە هەندێک کەس کەخۆیان بەشێکن لە ترازاندنی یەکریزی و دروستکردنی سیناریۆ و قەیرانی سیاسی لەڕێگای بەناو ڕاوێژکارەکانیانەوە بەردەوام مەهزەلە و سینارۆی سەیرو سەمەرەی بێبنەما بەکاردەهێنن بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و بەلا ڕێدابردنی راستی روداوەکان.
ئەم کاروانە بەردەوامە تا کۆتایی بەو دۆخە سەپێنراوە دێت، یەکێتی چیتر سازش ناکا لەسەر مافە بنەڕەتیەکانی تەواوی خەڵکی کوردستان بەبێ جیاری حزبی و ناوچەیی.
شـیریـن یـونـس
ئـەندامـی پـەرلەمـانی کـوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە