کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافڵ : خاتوو ژیان ژنێکی خەباتگێڕ و خۆڕاگر بوو لە رۆژانی سەختی خەباتدا

.

10:26 PM - 24/11/2022

سەرۆک بافڵ : خاتوو ژیان ژنێکی خەباتگێڕ و خۆڕاگر بوو لە رۆژانی سەختی خەباتدا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی خاتوو (ژیان محەمەد) هاوسەری هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەمیانی بەشداریکردن لە پرسەکەدا، سەرۆک بافڵ لەنزیکەوە پرسە و هاوخەمی گەیاندە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستاندا.
سەرۆک بافڵ وتیشی، خاتوو ژیان ژنێکی خەباتگێڕ و خۆڕاگر بوو لە رۆژانی سەختی خەباتدا، لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە