.
05:51 - 24/11/2022
مووچەی لیوای 20ی هێزەكانی پێشمەرگە لە بودجەی 2023ی عێراقدا جێگیركرا
دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مژدەیەكی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە راگەیاندو وتی، لەدوای هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ جێگیركردنی مووچەو بودجەی لیوای 20ی هێزەكانی پێشمەرگە، لەگەڵ (هەرێم كەمال ئاغا) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی وەزیری بەرگری عێراقیان كردو تەئكیدیان لە داواكەیان كردەوە، وتیشی، بە خۆشحاڵییەوە وەزیری بەرگری عێراق پێی ڕاگەیاندن كە مووچە و بودجەی لیوای 20ی هێزەكانی پێشمەرگە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023دا جێگیركراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە