.
05:37 - 24/11/2022
وەزارەتی كارەبا: بەستنی پێوەری زیرەك لە قۆناغی كۆتاییدایە
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەستنی پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا لە قۆناغی كۆتاییدایەو یەكێك لە خاڵە باشەكانی ئەو سیستمەش ئەوەیە كە بە هیچ شێوەیەك خوێندنەوەی هەڵەی تیا نییە.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەستنی پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا لە قۆناغی كۆتاییدایە و زیاتر لە ملیۆنێك و 320 هەزار پێوەر بەستراوەو تەواوی ئەو گرفتانەیان چارەسەركردوە كە لەسەرەتای پڕۆژەكەدا بۆ هاوبەشان دروست دەبوو.
باسی لەوەشكردوە، یەكێك لە خاڵە باشەكانی پێوەری زیرەك ئەوەیە، بەهیچ شێوەیەك خوێندنەوەی هەڵەی تیا نییەو سەرپێچیو زیاد بەكارهێنانی كارەباش قبوڵ ناكات، ئەمەش وایكردووە هاوبەشانی كارەبا سوودمەندی یەكەم بن.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بەنیازە سیستمی كارەبا بكات بە پریپەید، سەرەتاش لە ناو بازاڕو چەند پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكانی دهۆكو هەولێرو سلێمانی كاریان بەو سیستمە كردووە، بەوپێیەش هاوبەشانی كارەبا بۆ ئەوەی بتوانن كارەبا بەكاربهێنن، دەبێت سەرەتا كارتی كارەبا بكڕن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە