کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دیاریكردنی نرخی نەوتی روسیا ناكۆكن

.

05:28 PM - 24/11/2022

وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دیاریكردنی نرخی نەوتی روسیا ناكۆكن
كۆمەڵەی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەكەی جیهان كە بە (جی 7) ناسراوە، بەرزترین نرخیان بۆ نەوتی روسیا دیاریكرد، بەڵام تائێستا وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتونەتە رێككەوتن.
كۆمەڵەی جی7 كە پێكهاتوون لە ئەمریكا، بریتانیا، كەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا، بەرزترین نرخیان بۆ نەوتی روسیا دیاریكرد كە لەنێوان 65 بۆ 70 دۆلارە.
هاوكات ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، دوێنێ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا نەیانتوانیووە بگەنە ڕێككەوتن لەسەر دانانی سەقفێك بۆ نرخی نەوتی ڕوسیا، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ یان سبەینێ‌ گفتوگۆكانیان لەسەر ئەو پرسە دەستپێدەكاتەوە، چونكە بەشێكیان پێیانوایە نرخەكە زۆرە‌و هەندێكیشیان بەكەمی دەزانن، جگە لەوەش وڵاتێكی وەكو ئیسپانیا دیاریكردنی نرخی نەوتی روِسیای بە گاڵتەجاڕی ناوبردووە.
بەهۆی دیاریكردنی سەقفی نرخی نەوتی ڕوسیاشەوە، نرخی ئەو كاڵا ستراتیژییە لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی‌و ئێستاش نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لەخوار 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە