.
02:07 - 24/11/2022
دوای ئەوەی لەشەوی 19/20/11/2022 لە سەعات 11:45 خولەك لە شاخی بەرانان لە قەزای دەربەندیخان تەقەكراوە لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەرڵگر و تایەیان تەقاندووە كە شۆفێرەكەی كەسێكی عەرەب بووە بەناوی ن. ج. ح، خەڵكی پارێزگای بەغداد بووە، دەستبەجێ كەمتر لە 15خولەك مەفرەزەكانی ئاسایشی دەربەندیخان گە یشتوونە شوێنی ڕووداوەكە و سێ كەسیان دەستگیركرد كە تاوانەكەیان ئەنجام دابوو، بەم ناوانەی لای خوارەوە:
یەكەم: ا. ع. ح، لەدایكبووی 1976، جەكی كڵاشینكۆف و مزەڵی و یەك شانە و 27 فیشەكی پێ بووە لە گەڵ یەك دەمانچە.
دووەم: ه. ع. ق، لەدایكبووی 1990، دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە و شۆفێری پیكاب بووە لە جۆری نیسان دەبڵ.
سێیەم: ش. ع. أ، لەدایكبووی 1991، دانیشتوی گوندی گەورە قەڵایە سەر بە ناحیەی زەڕایەن، پیشەی شۆفێری گەڵابەیە، ناوبراو تەقەكانی كردووە.
لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان هەر سێ تۆمەتبار ڕاگیراون بەپێی ماددەی (405/31) ی.س.ع. رەوانەی پۆلیسی دەربەندیخان كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە