کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەوبڕیارە گرنگەی کە یەکێتی پێویستە ئەمرۆ بیدات و پشتیوانی هاودەنگی هەموولایەکی لەسەرە

.

08:58 AM - 24/11/2022

ئەوبڕیارە گرنگەی کە یەکێتی پێویستە ئەمرۆ بیدات و پشتیوانی هاودەنگی هەموولایەکی لەسەرە

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمرۆ لەشارۆچکەی دووکان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات و کەسی یەکەم لایەنەکانی بانگهێشت کردووە.
پرۆسەی سیاسی و حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان لەدۆخی مەترسیدارو تەقینەوەدایە لەبەر ئەم هۆکارانە:
یەکەم :دیموکراسی
دیموکراسیەت کۆتایی هاتوە لەبەرئەوەی ئازادی ڕادەربڕین لەنیوەیدا کۆتایی هاتوە و زیندان بۆتەماڵی ژمارەیەک هاوڵاتی.
هەڵبژارن نەکراو پەرلەمان شەرعێتی گەلی لەدەست داوەو خۆی تەمەنی خۆی درێژکردۆتەوە ئەمەش پێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسی یە.
حکومەت وسەرۆکایەتی هەرێم ماوەیان بەسەرچوەو شەرعیەتی پەرلەمانی و دیموکاسیان لەدەست داوە.
بەشێک لەفراکسیۆنەکان لەپەرلەمان کشانەوە.
تیمی حکومەت و بەتایبەت جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران چوارکۆبونەوەیە بەشداری ناکات.

یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن هەموارنەکراوە.
ئۆپۆزسیۆن لاوازەو ناتوانێت ڕۆڵی یەکلاکەرەوە ببینێت.

دەوەم: لەڕووی سیاسی یەوە لێکترازانی تەواو لەنێوان لایەنەکان دروست بووە و بەتایبەت یەکێتی و پارتی و ئاسۆی چارەسەر نی یە.

سێ یەم لەڕووی ئاسایش و
سەربازی :
کارگەیشتۆتە سەرئەوەی لەدادگاکانی هەولێرو فەرمانی گرتن بۆکەسی یەکەمی حزبی یەکێتی و کەسی یەکەمی حکومی و دژەتیرۆر دەردەرچوە.
چوارەم : لەڕووی ئابوری یەوە
هەرێمی کوردستان سەرەڕای داهاتی زۆری نەوت ،گاز ،باج ،ڕەسم بەڵام ئابوری لەپاشەکشەیە بەگشتی و بەتایبەتی لەزۆنی سەوزو پرۆژەکانی حکومەت لەسفرەونزیکە و ئەم ناهاوسەنگیە ئابوریە و گەمارۆی سەرسلێمانی دۆخە سیاسیەکەی گەیاندۆتە بنبەست و یەکێتی بەردەوام لەهەوڵدایە بەڵام ئەنجامی نی یە.
هەشت ساڵە بودجە نیە ،پلان نی یە ،داهاتەکان دیارنین.

پێنجەم :دامەزراوەکانی چاودێری لەکارخراون لەوانە
پەرلەمان،چاودێری دارایی،دەستەی دەست پاکی.ژمارەیەکی زۆر یاسا جێبەجێ ناکرێت.
شەشەم : دۆسێی وزە
دۆسێی وزە هۆکاری سەرەکی ململانێکانە چ لەهەرێم چ لەبەغداد
لەهەرێم کێڵگە نەوتیەکان دابەشبوون بەسەردوو زۆن و کارلەسەرلاوازکردنی لایەک دەکرێت لەسەر لایەکی تر و داهاتەکانیش دیارنین.
لەسەرئاستی بەغداد
لەساڵی ٢٠١٤ وەتائێستا هەرچی کارەسات بەسەر هەرێم هاتوە بەهۆی دۆسێی نەوتەوەیە و ململانێکان قۆناغی توندیان تێپەڕان و ئێستا خاوبۆتەوە بەڵام بەبۆچونی بەندە نەهەرێم لەگەڵ بەغداد ڕێک دەکەوێت و ئامادەیە تەواوی داهاتەکانیش ڕادەستی بەغداد بکات نەک نەوت چونکە حزب زەرەردەکات و خەڵک قازانج دەکات .

بەغدادیش بەبۆچونی من کات دەکوژێت و حکومەتەکە نوێ یەو پێویستی بەپشتیوانی کوردەو ماوەی تەمەنی کەمەو سەدریەکانیش ڕکابەریانن بۆیە سیاسەتی نەرمی نواندن لەگەڵ کوردیان گرتۆته بەرو چاوەڕێی ئەوەن بەتەواوی خۆیان قایم کەن و هەروەک حکومەتەکانی پێشوو دەبن.

چارەسەر چی یە؟
ئەوەندەی من تێگەشتووم یەکێتی ناتوانێت ئەوئامانجەی هەیەتی لەگەڵ پارتی بەدەستی بێنێت چونکە ڕابردوو ئەوڕاستیەی سەلماندوە.
چارەسەرەکان چین ؟
١- ڕێکەوتن : هیچ ئاسۆیەک نی یە .
٢- دووئیدارەیی
ئەمەش کارەساتە بۆئەزموونەکەمان.
٣-فیدراڵی
٤-جۆرێک لەشێوازی کۆنفیدراڵی کە هەردوو زۆنەکە لەچەند خاڵێکدا هاوبەش ویەکسان بن و هەرلایەک ئیدارەی زۆنی خۆی بدات.
پێنجەم:باشترین هەڵبژاردەو چارەسەر ئەوەیە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سبەینێ پێشنیاری بکات و داوا لەهەموو حزبەکان و خەڵکی کوردستان بکات کە پێکەوە داوای کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بکەن و تیادا بڕیارێک تایبەت بەهەرێم دەربکات و نەتەوەیەکگرتوەکان سەرپەرشتی داهاتەکانی نەوتی کوردستان بکەن وداهاتەکەی بخەنە بانکێکی تایبەەوە و لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێک بکەون لەسەر ڕادەستکردنی داهاتەکەی و هەروەهاداتی ناوخۆیی و لەڕێگەی بودجەی عێراقەاوە بخرێتەوە خزمەتی خەڵکی کوردستانەوە تائەوکاتەی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی کوردستان ڕێک دەخرێتەوەو و داهاتەکان دەچێتەوە ژێردەستی پەرلەمانێکی هەڵبژێردراوی پەسەندی گەل و ڕێکەوتنی سیاسی تەواو بکرێت و تەواوی دامەزراوەکان بتوانن بەکاری خۆیان هەستن هیچ هێزێک زاڵ نەبێت بەسەر هێزێکی تردا.
ئەم پێشنیارە لەچوارچێوەی دەستوری عێراقیشدا جێگەی دەبێتەوەو هەمووخەڵکی کوردستان پشتیوانی دەکەن و ئەزموونە کەشمان لەهەموو ئەگەرێکی مەترسیدار ڕزگاردەکات و دیموکراسیش بنەماکانی دەچەسپێت.
هیوادارم یەکێتی نیشتمانی کات نەکوژێت و ئەمەبکاتە پلانی سەرەکی خۆی کەبەدڵنیایی یەوە پشتیوانی تەواوی خەڵکی کوردستان بەدەست دەهێنێت و ئەزموونەکەشمان لەفەوتان ڕزگاردەکات.

مافناس:ڕێبوار محمد محمد ئەمین

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە