کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدراڵی: دەبێت هەرێم كار بە یاسای خانەنشینی عیراق بكات

.

08:34 PM - 23/11/2022


دادگای فیدراڵی عیراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەركرد و بەپێی بڕیارەكە پێویستە لەمڕۆوە حكومەتی هەرێم كار بە یاسایی خانەنشینی عیراق بكات و كاركردن بە یاسای خانەنشینی هەرێم هەڵوەشێنێتەوە، لە بڕیارەكەدا دادگای فیدارڵی كاركردنی بە یاسایی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە نادەستووری ناوبردووە و حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە بە كاركردن بە یاسای خانەنشینی بەركاری ئێستای عیراق كە ئەوەش لە بەرژەوەندی خانەنشیناندایە بەو پێیەی لە یاساكەی عیراقدا كەمترین موچەی خانەنشینی بە 500 هەزار دینار دیاریكراوە لە كاتێكدا یاساكەی هەرێم 220 هەزار دیناری وەك كەمترین موچەی خانەنشینی دیاریكردووە، هاوكات لە یاساكەی عیراقدا رەچاوی رێژەی گران بونی باری بژێوی لەسەر ئاستی عێراق كراوە و ، 12 مانگ موچەی تەواو بە دەرماڵەوە وەك پاداشتی كۆتایی خزمەت دەدرێت بەو كەسانەی 25 ساڵ و زیاتر خزمەتیان هەیە و خانەنشین دەبن. بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی داوای ئەوە هات ژمارەیەك پەرلەمانتار و یاساناس بە ڕاوێژكردن لەگەڵ یەكێتی خانەنشینانی هەرێم سكڵایەكیان سەبارەت بە دۆخی خانەنشینان پێشكەشی دادگەكە كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە