کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە دروشمی با ئەوانەی ماون بیانپارێزین بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی چالاكیەكی ئەنجامدا

.

08:01 PM - 23/11/2022

بە دروشمی با ئەوانەی ماون بیانپارێزین بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی چالاكیەكی ئەنجامدا
لە ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ بە دروشمی با ئەوانەی ماون بیانپارێزین بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگی ناوەندی تۆتاڵ بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی هاتووچۆ چالاكیەكیان ئەنجامدا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیشدا عەقید بەختیار محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند لە 10 مانگدا 139 كەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و ئەمساڵیش بەراورد بە ساڵی رابردوو ئامارەكانی ڕووداوی هاتووچۆ كەمیكردوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە