.
07:41 PM - 23/11/2022
برای بەڕێزمان کاک فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..
لە ناخی دڵەوە خەمبارین بە کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان کۆچکردوو خاتوو (ژیان محمد علی) .
کۆچی دوایی هاوسەری ژیانتان و پاڵپشتی خەباتان، لەم کاتەدا کۆست و خەمێکی گەورەیە بۆ خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان. خاتوو ژیان، نمونەی هاوسەری خۆنەویست و پاڵپشتی بەڕێزتان بووە لە قۆناغە سەخت و دژوارەکانی رۆژگاری خەبات و تێکۆشان .
لە خودای میهرەبان داوادەکەین، سەبوری و ئارامی بە ئێوەو منداڵە خۆشەویستەکانتان و خانەوادەو خزمان ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی بسپێرێت . دواین ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان-بێت.
باڵیۆز د.محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە