کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یارییەكی دۆستانەدا ئیتاڵیا لە ئەلبانیای بردەوە

.

03:29 PM - 23/11/2022

لە یاریی ئامادەكاری هەڵبژاردەكان، ئیتاڵیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی ئەلبانیا بۆوە، لە دەقیقەی 16 دا     ئەدریان ئیسمالی توانی بەربەستی یەكسان بوون بشكێنێت و گۆڵی پێشكەوتنی هەڵبژاردەی ئەلبانیای خاوەن یاریگا تۆمار بكات، خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 20 دا جیۆڤانی  دی  لۆرێنزۆ توانی ئەنجامەكە بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەكسان بكاتەوە، دوای ئەو گۆڵەش بە تەنها 5 دەقیقە ڤین چینزۆ گریڤۆ گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی هەڵبژاردەی میوانی تۆماركرد و گێمی یەكەمی یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك مایەوە، لە گێمی دووەمدا یاریزانانی ئیتاڵیا باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەكەدا سەپاند و توانیشیان لەو گێمەدا گۆڵی دڵنیایی خۆیان تۆمار بكەن، گۆڵەكەش ڤین چینزۆ گریڤۆ لە دەقیقەی 64 دا تۆماری كرد، لە كۆتاییشدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك هەڵبژاردەی ئەلبانیای دووچاری شكستكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە