کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی سكۆتلەندا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی توركیا شكستی هێنا

.

03:24 PM - 23/11/2022

لە یارییەكی دۆستانەدا، هەردوو هەڵبژاردەی توركیا و سكۆتلەندا رووبەرووی یەكتربوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی توركیای خاوەن یاریگا باڵادەست بوون و لەو گێمەشدا بە گۆڵێك پێشكەوتن، گۆڵەكەش ئۆزان كاباك لە دەقیقەی 40 دا تۆماری كرد، لە سەرەتای گێمی دووەمیشدا یاریزانانی توركیا لەسەر هێرشەكانیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 49 شدا جەنگیز ئوندەر توانی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەكەی تۆماربكات، هەرچەندە لە دەقیقەی 62 دا جۆن ماك گین توانی گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەی سكۆتلەندا تۆمار بكات و جیاوازی گۆڵەكان كەم بكاتەوە، بەڵام لە كۆتاییدا یارییەكەیان بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە هەڵبژاردەی توركیا دۆراند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە