کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یارییەكی دۆستانەدا ئەرجەنتین بەرامبەر بە ئیمارات براوەبوو

.

03:21 PM - 23/11/2022

  لە میانی یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەرووی هەڵبژاردەی ئیمارات بۆوە، هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی تانگۆ باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 17 شدا گۆڵی پێشكەوتنیان لە رێگەی جولیان ئەلڤارێزەوە تۆماركرد، دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 25 دا ئەنخێل دی ماریا گۆڵی دووەمی بەخشیە هەڵبژاردەكەی، هەروەها لە دەقیقەی 36 یشدا جارێكی تر دی ماریا تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی خاوەن یاریگای هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد، لەپێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەمی یارییەكەش بە تەنها دەقیقەیەك  لیۆنێل میسی گۆڵی چوارەمی ئەرجەنتینی تۆماركرد، لە دەستپێكی گێمی دووەمیشدا یاریزانانی ئەرجەنتین بە ئاستێكی بەرزترەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 60 یشدا خواكین  كۆریا گۆڵێكی تری پێ بەخشین، سەرەنجام هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە 5 گۆڵی بێ وەڵام هەڵبژاردەی ئیماراتی دووچاری شكستكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە