.
01:18 - 23/11/2022
لە یارییەكی تری دۆستانەی ئامادەكاریدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی شانشینی عومان یاری كرد هەرچەندە لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی مانشافت كۆنترۆڵی یاریگایان گرتبووە دەست بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێ كرد هەرواش كۆتایی پێهات لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە ریزەكانیان رێكخستەوە و یارییەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم ئاستێكی بەرز تری بەخۆوە بینی تا لە دەقیقەی 80 دا نیكلاس ڤۆڵ كرۆگ بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و هەر بەو گۆڵەش هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی یارییەكە لە بەرژوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە a
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە