.
04:34 PM - 22/11/2022
د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له باڵیۆزی نه‌رویژ له عێراق كرد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٢٢، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئیسپن لیندبه‌ك، باڵیۆزی نه‌رویژ له عێراق و شاندێكی یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئاڵنگارییه‌كانی قۆناغه‌كه به گشتی كرا.
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "عێراق به قۆناغێكی هه‌ستیار و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، هێشتا هه‌نگاوه‌كانی سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی سێكته‌ره جیاوازه‌كان به ته‌واوی جێگیرنه‌بوون، كه‌چی بۆمببارانی سنووره‌كان له‌لایه‌ن دراوسێكانی عێراقه‌وه جارێكی دیكه ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یان خستۆته‌وه ژێر مه‌ترسییه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشتیوانیی خۆی بۆ به‌هێزیی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ربڕی و دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌بێت عێراق پارێزگاری له سه‌روه‌ریی خاك و سنووره‌كانی خۆی بكات، جه‌ختیشی له پته‌وبوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ كرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستوور و هاوبه‌شیی ڕِاسته‌قینه.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان وێڕای سوپاسگوزارییان بۆ پێشوازیلێكردنیان، ده‌ستپێشخه‌ریی خۆیان بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی نه‌رویژ ده‌ربڕی و ڕوانینی پڕ بایه‌خی خۆیان بۆ گفتوگۆكانی نێو دیداره‌كه خسته‌ڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە