کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

 هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەیشتنە دەوحەی پایتەخی قەتەڕ

.

02:34 PM - 22/11/2022

 هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەیشتنە دەوحەی پایتەخی قەتەڕ
  رۆژ لە دوای رۆژ لە دەست پێكردنی یارییەكانی بیست و دووەمین جامی جیهانی وڵاتی قەتەر نزیك دەبینەوە و هەڵبژاردە بەشدارەكانیش رۆژانە بەرەو وڵاتی رێكخەری جامەكە بەڕێ دەكەون  شەوی رابردووش شاندی هەڵبژاردەی فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی 2018ی روسیا كە پێكهاتبوون لە 26 یاریزان گەیشتنە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی دەوحەی وڵاتی قەتەڕ و بڕیاریشە ئەمڕۆ پێنج شەممە یاریزانانی هەڵبژاردەكە یەكەم یەكەی مەشق و راهێنان لەو ووڵاتە ئەنجام بدەن و ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەو بۆنە گرنگەی تۆپی پێ دەست پێ بكەن جێی وەبیرهێنانەوەیە فەڕەنسا لە گروپی چوارەم رووبەرووی هەڵبژاردەكانی ئوسترالیا و دانیمارك و تونس دەبێتەوە و بە پێی بۆچوونی چاودێران و شارەزایانی تۆپی پێ  ئەو هەڵبژاردەیە یەكێكە لە هەڵبژاردە پاڵێوراوەكانی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی قەتەڕ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە