کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە شاری تۆرینۆ بەردەوامە

.

02:32 PM - 22/11/2022

ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە شاری تۆرینۆ بەردەوامە
 هەڵبژاردەی بەڕازیل كە بەهێزترین هەڵبژاردەی پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی قەتەڕە لە شاری تۆرینۆی وڵاتی ئیتاڵیا ئامادەكارییەكانیان بەردەوامە و  بە شێوەیەكی زۆر چڕ  راهێنان بۆ یارییەكانی ئەو جامە دەكەن  بە پێی زانیاری رۆژنامەكانی بەڕازیل لە چەند سەعاتی داهاتوودا یاریزانان و شاندی هەڵبژاردەكە بەرەو وڵاتی قەتەڕ گەشت دەكەن  سیلیساو لە ركابەرییەكانی جامی جیهانی 2022 لە گروپی حەوتەم رووبەرووی هەڵبژاردەكانی سڕبیا و سویسرا و كامیرۆن دەبێتەوە و یەكەم یاری ئەو هەڵبژاردەیەش لە شەوی 24ی ئەم مانگە دەبێت بەرامبەر بە هەڵبژاردەی غانا  بۆ یارییەكانی ئەو جامەش تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بڕیاریداوە چەند گۆرانكارییەك لە پلان و شێوازی یاری كردنیدا ئەنجام بدات  ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن ركابەرییەكی زۆر بەهێز بكەن بۆ بردنەوەی نازناوەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە