کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆناڵدۆ بەشداری دوا ئامادەكارییەكانی پورتوگال نەكرد

.

02:31 - 22/11/2022

رۆناڵدۆ بەشداری دوا ئامادەكارییەكانی پورتوگال نەكرد
 بە ئامادەبوونی بەشێكی زۆری ئەستێرەكانی هەڵبژاردەكە   پورتوگال لە شاری لیشبۆنە ئامادەكارییەكانی بۆ یارییەكانی جامی جیهانی قەتەڕ بەردەوامی هەیە و بڕیاریشە شاندی هەڵبژاردەكە ئەمڕۆ روو بكاتە وڵاتی میوانداری جامەكە  لە راهێنەكانی هەڵبژاردەی پورتوگال سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەكە تیایدا بەشدار بوون  جگە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی لە دوا یەكەی مەش و راهێنانی هەڵبژاردەكەیدا بەشداربێت .
  هەڵبژاردەی پورتوگال لە گروپی هەشتەم رووبەرووی هەڵبژاردەكانی غانا و ئۆرۆگوایی و كۆریای باشوور دەبێتەوە و ئەركی ئەو هەڵبژاردەیەش لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا ئاسان نابێت   بە تایبەتی لە كاتێكدا كە تەمەنی بەشێك لە یاریزانەكانی پورتوگال بەرەو هەڵكشان چووە و لە ماوەی رابردووشدا لەگەڵ یانەكانیان نەیتوانیوە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە