کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەڵە دژی هاوبەشەكەت

.

08:40 PM - 19/11/2022

تەڵە دژی هاوبەشەكەت


عەمید سمكۆ شوانی


گوێم لێ بوو ڕێبەر ئەحمەد ووتی: ویستمان هێزی هاوبەش دروست بكەین بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوریەكانی پشكنین، وەلێ بە یەكیەتیەكانمان ووت سەرەتا با لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل و حاج ئۆمەران دەستپێبكەین، ئینجا بچینە باشماخ ... هتد.
كەچی یەكێتی ڕازی نەبوو.
من نازانم ئەمە ڕاستە یان نا وەلێ نموونەیەكتان بۆ دەهێنمەوە، سەبارەت بەوەی یەكێتی لەوەتەی هەیە باجی ڕاستگۆیی دەدات بەرانبەر ئەو  دروشمانەی كە دەیڵێ.
كۆتایی ساڵی 1993 بوو، یەكێتی و پارتی بە ڕواڵەت بەینیان زۆر باش بوو، هابەشی دەسەڵات بوون، فیفتی ؛ فیفتی، پێكەوە بڕیاریان دەدا، پێكەوە جێبەجێیان دەكرد.
من لە ئاسایشی گشتی بووم، كەریم سنجاری مەسئولی ئاسایشی گشتی و كاك حاكم قادر جێگری ئاسایشی گشتی بوو، بەس حاكم قادر فەرماندە بوو، بە هەیبەت بوو، زۆربەی كێشەكان ئاڕاستەی ئاسایشی گشتی دەكران بۆ چارەسەركردن.
ئەو كاتە وەك ئێستا هەندێ مەسەلەی دزی چەند فەرماندەیەكی سەربازی یەكێتی و پارتی هەبوو، ببوو بە خاڵی لاوازی دەسەڵات، وا دیار بوو هەردوولا ڕێككەوتبوون لەسەر ئەو ناوانەی لە هەردوولا ناویان بە دز و چەتە و ڕێگر و قاچاخچێتی ڕۆێشتبوو، سجن بكرێن و میدیا و دەمی خەڵكی پێ قەپات بكەن .
یەكێتی بەڵێنەكەی خۆی بردە سەر، هەموو ئەو فەرماندانەی ناوی بەخراپ هاتبوو بە فەرمانێكی ڕەوانشاد سەرۆك مام جەلال هێنایانن بۆ ئاسایشی گشتی و بەند كران بێ منەتانە بۆ لێكۆڵینەوە، وەلێ پارتی یەك كەسی سجن نەكرد، پێی نەكرا، یا ویستی سومعەی نەشكێ لە دەركەوتنی ڕاستیەكان، دواجار ویستی بەخەڵك و دنیای دەرەوە بڵێ ئەوە یەكێتیە خەریكی دزی و ڕێگری وپیاو كوشتن و ....هتد،  ئەوەتانێ پێنج شەش فەرماندەی لەسەر دزی و ڕاوڕووت بەند كراون .
من ناوەكانی هەردوولام لەیاد ماوە، بەس لەبەر مەسائلی یاسایی نابێت ناو بنووسم.
مەبەستم ئەوەیە بزانن؛ جەماعەت هەمیشە خەریكی تەڵە نانەوەن لە دژی یەكێتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە