کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی یەكێتی تێچووی پرسە و دووبارە دروستكردنەوەی خانووی ڕووداوەكەی سلێمانی گرتە ئەستۆ

.

05:50 PM - 18/11/2022

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بڕیاریداوە  تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە ڕووخاوەكە و نۆژەنكردنەوەی هەموو خانووە زیانلێكەوتووەكانی تری ڕووداوە دڵتەزێنەكەی سلێمانی لەئەستۆ بگرێت، هاوكات نوسینگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەر بریندارێكی ڕووداوەكەش پێویستی بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات لەسەر ئەركی خۆی ڕێوشوێنی پێویستی بۆ دەگیرێتەبەر و تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرێت، ‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریشیداوە بەڕێوەبردنی پرسە و هەموو ڕێكارەكانی تری ئەم ماتەمە گشتییە لە ئەستۆ بگرێت و هەموو ئەو هاووڵاتییانەش قەرەبوو بكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان زیانیان پێگەیشتووە، لەوبارەیەوە تەواوی نوێنەرە تایبەتەكانی خۆشی ڕاسپاردووە لەگەڵ كەسوكاری قوربانییان و یەكە ئیدارییەكان هەماهەنگ بن لەپێناو دابینیكردنی پێداویستییەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە