کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی فەڕەنسا فشاری لە سەركردەكانی جیهان كرد كە داوا لە ڕوسیا بكەن جەنگی ئۆكرانیا ڕابگرێت

.

05:49 PM - 18/11/2022

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە وتارێكدا لە كۆڕبەندی لوتكەی هاوكاری ئابووری ئاسیای زەریای هێمن ناسراو بە (ئاپێك) كە لە بانگكۆك بەرێوەدەچێت، فشاری لەسەركردەكانی جیهان كرد كە داوا لە ڕوسیا بكەن جەنگی ئۆكرانیا ڕابگرێت، ئەوەشی خستەڕوو كە هاوكارمان بن بۆ ئەوەی هەمان پەیام بە ڕوسیا بگەیەنین كە شەڕ ڕابگرێت و ڕێز لە سیستەمی نێودەوڵەتی بگیرێت.
كۆڕبەندی لوتكەی ئاپێك لە شاری بانگكۆك لە تایلەند سەبارەت بە چەند پرسێكی ئابووری و سیاسی گرنگ بەڕێوەدەچێت، هاوكات بەشێكی كۆبوونەوەكە تەرخاندەكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو مەترسیانەی كەبەهۆی جەنگی نێوان وڵاتانی زلهێز دروست دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە