کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کاروان گەزنەیی:ئەم ئەزموونە پیرۆزی خۆتان بێت

.

05:33 PM - 17/11/2022

ئەم ئەزموونە پیرۆزی خۆتان بێت…


ئەگەر ئەزموونی هەولێر و دهۆک، ڕاپێچکردنی خەڵکبێت بۆ زیندان؛ کپکردنی دەنگی ئازا و ئازاد بێت؛ بەرزکردنەوەی باڵەخانەی مەسئولیین و فەقیرترکردنی هەژاران بێت؛ نەهێشتنی چینی ناوەند و نەهێشتنی بازرگانی بچوکبێت؛ زیادکردنی ڕێژەی بێکاری و دانەمەزراندن بێت؛ دابەشکاری و داگیرکاری زەوی و لافا و نەبوونی ژێرخانی ئابووری بێت؛ ناشەفافی مەلەفی نەوت و دیار نەمانی سەدان ملیار دیناری نەوت و داهاتی ناوخۆ و غەدرکردن بێت لە پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ؛ بێمنەتی سەرشاشە و موجامەلەی ژورە داخراوەکانی بەغداد بێت؛ بێدەنگ بوون بێت لە ئاست داگیرکاری وڵاتان؛ ئەوە ئەو ئەزموونە پیرۆز بەخۆتانێت!

کاروان گەزنەیی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە