کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانان و شاندی هەڵبژاردەی سعودیە گەیشتە دەوحە

.

02:14 PM - 17/11/2022

یاریزانان و شاندی هەڵبژاردەی سعودیە گەیشتە دەوحە شاندی هەڵبژاردەی سعودیە گەیشتنە شاری دەوحەی وڵاتی قەتەڕ و هەر ئەمڕۆش یاریزانانی هەڵبژاردەكە یەكەم یەكەی مەشق و راهێنان ئەنجام دەدەن ئەویش لە پێناو ئەوەی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ بە شێوەیەكی زۆر باش ئامادەكاری بكەن هەڵبژاردەی سعودیە كە ئەمە جاری شەشەمە دەگاتە دوا یارییەكانی جامی جیهانی  ماوەیەكی زۆر لە ئامادەكاریدایە ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن لەم مۆندیالەدا ئەنجامێكی زۆر باش و شایستە دەستەبەر بكەن   هەڵًبژاردەی سعویە لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی قەتەڕ  لە گروپی سێیەمدایە و بەرامبەر بە هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین و پۆڵەندا و مەكسیك یاری دەكات  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە