کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیشتنە وڵاتی رێكخەری مۆندیال

.

02:14 PM - 17/11/2022


لەلایەكی تریشەوە شاندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین شەوی رابردوو دوای یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئیمارات گەیشتنە فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی دەوحەی پایتەخی وڵاتی قەتەڕ و ئەمرۆش یەكەم مەشق و راهێنانیان لە وڵاتی رێكخەری جامەكە ئەنجام دەدەن  بە پێی بۆچوونی چاودێران و شارەزایانی تۆپی پێ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە رابەرایەتی لیۆنێل میسی یەكێكە لە هەڵبژاردە پاڵێوراوەكانی بردنەوەی نازناوی جامەكە و یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیەش هەموو شتێك دەكەن نازناوەكە بەرز بكەنەوە بە تایبەتی لە كاتێكدا كە تانگۆ لە مۆندیالی 1986 ەوە نەیتوانیوە ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی جێی باسە ئەو هەڵبژاردەیە لە یەكەم یاری خۆی لە مۆندیالی قەتەڕ رووبەرووی هەڵبژاردەی سعودیە دەبێتەوە و یارییەكەش سەعات 1ی دوا نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەست پێ دەكات  دواتریش بەرامبەر بە هەڵبژاردەكانی مەكسیك و پۆڵەندا یاری دەكات و لەو دوو رووبەروو بوونەوەیەشدا میسی و هاوڕێكانی تا رادەیەك ئەركیان قوورس دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە