کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

درۆنێك لە شارباژێر ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج

.

09:55 PM - 04/10/2022

بەفڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان چەند ناوچەیەك لەشارباژێر و پێنجوێن بۆردوومان كران.
دوانێوەڕۆی رۆژی سێ شەممە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لەسەر پردی شێخەڵ مارێن نزیك لەناحیەی زەلان لە قەزای شارباژێر كردە ئامانج، هاوكات مووشەكێك ئاڕاستەی شوێنێكی نزیكی رووداوەكە لە ناحیەی زەلان كرا، بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانەكان قوربانی لێكەوتۆتەوە، دوای ئەو بۆردوومان جارێكی تر فڕۆكەیەكی تری بێ فڕۆكەوان چەند ناوچەیەكی لەسنوری قەزاكە بۆردوومان كرد.
لەلایەكی تریشەوە لەسنوری قەزای پێنجوێن فڕۆكەیەكی تری بێ فڕۆكەوان چەند ئامانجێكی تری بۆردوومان كرد، تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی ئەو هێرشانە ڕانەگەیاندووە.
ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا و سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوام ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكەن، هاوكات هەفتەی رابردوو ئێران ژمارەیەك بارەگای پارتەكەی رۆژهەڵاتی كوردستانی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و قەزای كۆیە بۆردوومان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە