کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەمار حەكیم: مام جەلال جێگای ڕێزی تەواوی پێكهاتەكانی عیراقە

.

07:44 PM - 04/10/2022

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی رەوتی حیكمە، پەیامێكی بۆ پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی گرنگی سەرۆك مام جەلال لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا كرد، لە پەیامەكەدا عەمار حەكیم خەم و نیگەرانی خۆی بۆ لەدەستدانی سەرۆك مام جەلال دەربڕی و ئاماژەی بەوەكرد: لەم كاتە سەخت و هەستیارەی عیراقدا غیابی سەرۆك مام جەلال بە گۆڕەپانی سیاسی عیراق و گەلی كوردەوە دیارە، وتیشی: بوونی سەركردە و ڕابەری هاوشێوەی سەرۆك مام جەلال بۆ وڵات پێویستیە و لە دەستدانی زەرەمەندیە و یادكردنەوەشی هەگبەیەكی پڕە و لە رێی وردبوونەوە لە شێوازی بیركردنەوە و رەفتارەكانی، گەل دەتوانێت شوێنپێی هەڵبگرێت و بەڵێنی پابەندبوون بە ڕێبازەكەی نوێ بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە